
هەردوو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، لەسەر یەكخستنی سیستمی دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری، ڕێككەوتوون، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانیش بە كۆی دەنگ ڕێککەوتنەکەی پەسەند کرد، لەمەودوا لە هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق یەک سیستمی هاوبەش بۆ داخڵکردنی کاڵا و بەرهەم و دەرمان و هەموو شتێک پەیڕەو دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەقی ڕێككەوتننامەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەلایەن ئەو لیژنە هاوبەشە خوێندرایەوە كە لە دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆریی وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی ناوخۆ، پێكهاتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ ڕێككەوتوون بە دانانی میكانیزمی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هەردوو دامەزراوەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆریی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی تایبەتمەندی و دەسەڵاتە دەستوورییەكاندا، بەجۆرێك؛ لە چوارچێوەی ڕێككەوتنە هاوبەشەكە، بڕوانامەی پشكنینی كەلوپەلە هاوردەكراوەكان، بەرهەمەكان، دەرمان و كەرەستەی بیناسازی و شتومەكەكانی دیكە، لەنێوان هەردوو دامەزراوەكە یەكدەخرێت و بە هەمان سیستم كاردەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمەودا دەستەی پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان، لایەنی تایبەتمەند دەبێت بە پەیڕەوكردنی هەمان ئەو سیستمەی كە دەزگا هاوتاكەی لە حكومەتی فیدراڵ پەیڕەوی دەكات.
هۆكارە زانراوەكان: لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی جیاوازی سیستمی كاركردنی هەردوو دەزگای دەستەی پێوانەسازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی هەرێمی كوردستان و عێراق، چەندین كەلوپەل لەنێوان پارێزگاكان ئاڵوگۆڕی پێ دەكرا و دەگوازرایەوە بێ ئەوەی بڕوانامەی كوالێتی كۆنتڕۆڵیی هەبێت، ئەمەش جگە لە زیانە ماددییەكەی، مەترسیی ڕاستەقینەی لەسەر سەلامەتیی گشتی دروست دەكرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






