
دیمەنی ئاگرەکەی دارستانەکانی ناوچەی سەید غازی. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوەڕاستی تورکیا چەند ئەندامێکی تیمی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی سێشەممەوە 2025-07-22، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوچەی سەید غازی سەر بە ئەسکیشەهیر کەوتووەتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا ڕایگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان لە پارێزگای ئەسکیشەهیر، 10 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەستدا و 14 کەسیش برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: یوماکلی گوتیشی، 24 ئەندامی تیمی ئاگرکوژێنەوە لە دارستانەکە گیریان خواردبوو و لە ناکاو ئاگر بە ڕوویانداوە هاتووە و 10 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






