
دیمەنی یەکێک لە تیرۆریستەکان لەژێر دەستی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق. وێنە؛ دژەتیرۆری عێراق
ئاڤا نیوز
دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی 10 تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی داعشی لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا لە ناوچە جیاجیاکان ڕایگەیاند, یەکێک لە تیرۆریستەکان لە هەرێمی کورستان بووە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی چەکدارانی داعش لە عێراق شکستیان هێناوە و هیچ شوێنێکیان لەدەست نەماوە، بەڵام گەڕان بەدوای شانەی نووستووی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە بەردەوامە. دەزگای دژەتیرۆریش جەخت لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆر لە هەر شوێنێک بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا 10 تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی داعش دەستگیر کران.
بەگوێرەی دژە تیرۆر دەستگیرکردنەکان بەم شێوەیە بووە:
دەستگیرکردنی چوار تیرۆریست لە هەر یەک لە پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین، نەینەوا و کەرکووک.
لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، سێ تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران.
دوو تیرۆریستی دیکە لە ناوچەی جیاوازدا دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی (ئاسایش)، تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا، هێزەکانی دژەتیرۆر شەش حەشارگەیان لە بیابانی ڕاوە و بیابانی باشووری ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار لەنێو برد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






