
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ شاری مەشهەدی ئێران دەستپێدەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە مانگی حوەزیرانی ڕابردوو، سەجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵاتانەوە بۆ ئێران و لەناوخۆی ئێرانیشەوە وەستا، دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە بەشێوەیەکی پلەبەندی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە دەستیان پێکردەوە، ڕۆژ بە ڕۆژیش گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، گەشتەکان لە هەفتەی داهاتووەوە بە ڕێژەی چوار گەشت لە هەفتەیەکدا لە فڕۆکەخانەکانی بەغدای نێودەوڵەتی و نەجەفەوە ئەنجام دەدرێن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار مەناف عەبدولمونعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی، جەختی کردەوە کە ئەم دەستپێکردنەوەیە تەواوکەری گەڕانەوەی گەشتە ئاساییەکانە بۆ شارەکانی ئێران، کە بەم دواییانە بە ئەنجامدانی دوو گەشت لە هەفتەیەکدا بۆ تاران-ی پایتەخت دەستی پێکرد. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو پێداویستییەکانی سەلامەتی و ئامادەیی کارپێکردن بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ کراون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی گواستنەوە دووپاتی دەکاتەوە کە هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی بۆ زیادکردنی گەشتەکان و فراوانکردنی تۆڕی ئاسمانیی خۆی، بۆ ئەوەی پێگەی "باڵندە سەوزەکە" وەک نوێنەری نیشتمانی لە بواری گواستنەوەی ئاسمانیدا بەهێزتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






