ئاڤا نیوز
نزیکەی 70 گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا دەستگیر کراون و ئاڤا میدیا لەڕێگەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق کار بۆ دۆزینەوەیان دەکات.
وێنە گەورەکە: گەنجانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، لە ماوەی ڕابردوو چەند گەنجێکی کۆچبەری کورد بەو مەبەستە ڕوویان کردووەتە لیبیا، دەیان کەسیان لێ دەستگیر کراون و بەشێکیشیان توانیویانە بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیبیاوە زانیویەتی، لە دوو شەوی ڕابردوو نزیکەی 70 گەنجی هەرێمی کوردستان لە تەرابلوسی لیبیا دەستگیر کراون و هیچ سۆراغێکیان نییە، بەشێکی زۆری ئەو گەنجانە خەڵکی قەڵادزێ، چەمچەماڵ و سنووری سلێمانین.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا میدیا پەیوەندیی بە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق کرد، ناوبراو بە ئاڤای ڕاگەیاند: هیچ شتێکمان لەبارەی ئەو گەنجانەوە نەزانیوە و ئێوە (ئاڤا میدیا) هەواڵەکەتان پێگەیاندووین، بۆیە لەڕێگەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون دەکەین و هەر شتێکمان لەدەست بێت بۆیان دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا داوا لە کەسوکاری ئەو 70 گەنجە دەکات، "پەیوەندیمان پێوە بکەن و ناو و زانیارییەکانیان بنێرن، تاوەکو هەوڵ بۆ دۆزینەوە و گەڕانەوەیان بۆ کوردستان بدەین".
پەیوەست بەم بابەتەوە: شەوی پێنجشەممە 24 گەنجی هەرێمی کوردستان کە بۆ گەیشتن بە ئەورووپا ڕوویان لە لیبیا کردبوو، بەڵام لەوێ دەستگیر کرابوون ئازاد کران.
هاوکات باوکی یەکێک لەو دەستگیرکراوانە بە ئاڤای ڕاگەیاند کە کوڕەکەیان و ئەو گەنجانەی دیکە، لەو وڵاتە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان بەهۆی ئەوەی پارەیان پێ نەماوە و تکتی فڕۆکەیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت