کۆبوونەوەی شاندی سووریا و سعوودیە تایبەت بە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی هاوبەش لە سووریا
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی سووریا و سعوودیە، یەکەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنانی هاوبەش لە دیمەشقی پایتەخت بەڕێوەچوو.
چیرۆکی سەرەکی: خالید بن عەبدولعەزیز فالح، وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە، هاوڕێ لەگەڵ 130 بازرگانی سعودی چووبوونە دیمەشق بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە ڕێککەوتنەکانیان نێوان سووریا و سعودیە.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: سووریا و سعوودیە 47 ڕێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنیان بە بەهای 6.4 ملیار دۆلار واژۆکرد بۆ دووبارە بوژاندنەوەی ژێرخانی سووریا، ڕێککەوتننامەکە سێکتەرە جیاوازەکانی سووریا دەگرێتەوە لەوانە، پیشەسازی، وزە، خانووبەرە، دروستکردنی نەخۆشخانە، ئاوادانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، پەیوەندییەکان، دارایی و بانکی تەنانەت ئاسایشی ئەلیکترۆنی و سندووقەکانی وەبەرهێنان لە سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا، سعوودیە بە بەهای 1.66 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە سێکتەری ئاسایشی ئەلیکترۆنی سووریادا دەکات.
زانیاریی زیاتر: سعوودیە تاوەرێکی نیشتەجێبوون و بازرگانی بە ناوی جەوهەرە بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار لە دیمەشق دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: حەمزە موستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا دەڵێت، ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ سعوودیە دەبنە هۆی دابینکردنی 50 هەزار هەلی کار لە 14 پارێزگای سووریادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






