کێشەی یانەی هەولێر چارەسەر دەکرێت و دەستەیەکی نوێی بۆ دیاری دەکرێت
ئاڤا نیوز
کار بۆ چارەسەر کردنی بارودۆخی یانەی هەولێر دەکرێت و وابڕیارە دەستەیەکی کارگێڕی کاتی بۆ یانەکە دابنرێت و ئامادەکاریش بۆ هەڵبژاردن دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر ئەنجامدرا، شەش کەس وەک دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردران، بەڵام ئەمە نەبووە فریادرەسی چارەسەرکردنی کێشەی کارگێڕی یانەکە، بەڵکو هەڵبژاردنەکە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و پرسەکەی ئاڵۆزتر کرد.
چی ڕوویدا: دوای ناڕەزایەتییەکان دوو لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە دەستییان لەکارکێشایەوە، بەمجۆرە ئەو دەستەیە هەڵدەوەشێتەوە، چونکە لە كۆی شەش ئەندامی هەڵبژێردراو، دوو لە ئەندامان، دەستییان لەكار كێشایەوە و بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانیش نابێت دەستەی كارگێڕی هەریانەیەك لە پێنج ئەندام كەمتر بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی 15ی مانگ هەریەک لە زوبێر جەبار، جێماو سەدرەدین، ئاسۆ ئەمیر، ڕەوەز سەلام، سەفین کانەبی، ئاڵا دیدەوان وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر هەڵبژێردران، دوای ناڕەزایەتییەکان لە هەڵبژاردنی ئەو دەستە کارگێڕییە، هەریەک لە زوبێر جەبار و ڕەوەز سەلام دەستیان لەکارکێشایەوە و بارودۆخی یانەی هەولێر بە هەڵواسراوی مایەوە و کێشەکان قوڵتر بوونەوە.
زانیاریی زیاتر: وا بڕیار بوو سێ ئەندامی دیکە بۆ دەستە شەش کەسییەکە زیاد بکرێن، ژمارەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بکرێن بە نۆ کەس و دەستەی کارگێڕی نوێ دەستبەکاربێت، بەڵام بەهۆی کێشەی یاسایی لە دەستە هەڵبژێردراوەکە ئەو هەوڵە سەرکەوتوو نەبوو.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤامیدیا کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستی کەوتووە: لە بەغداوە کار بۆ مانەوەی ئەو دەستە کارگێڕییە چوار کەسییە دەکرێت و هەوڵدەدرێت پۆستەکانی یانەکەش لە بەغداوە دیاری بکرێن، لە کاتێکدا دابەشکردنی پۆستەکان تەنیا لە دەسەڵاتی دەستەی کارگیڕی یانەکەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو دەستە چوار کەسییە بەپێی یاسا بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێن، بۆیە گفتوگۆکان لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بەغدا دەستی پێکردووە.
چارەسەرەکان: کار بۆ چارەسەر کردنی بارودۆخی یانەی هەولێر دەکرێت بە دانانی دەستەیەکی کارگێڕی کاتی، ئەو دەستە کاتییە، یانەی هەولێر بەڕێوە دەبات و ئامادەکاریش بۆ هەڵبژاردن دەکات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لەلایەن بەشێک لە هاندەران و دڵسۆزان و کەسایەتیە وەرزشییەکانی شاری هەولێر داوا دەکرێت، بۆ چارەسەر کردنی ئەم بارودۆخە، یانەکە بگەڕێتەوە دۆخی پێش 2021، پێش گۆڕانکارییەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر.
لێدوانی فەرمی: جەرجیس سادق، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر بە ئاڤای گوت، "زۆر لەگەڵ کێشە و گرفتەکان پشوودرێژ بووین و ئێستا چیتر ناتوانین بەرگەی ئازارەکانی یانەکەمان بگرین"، لەکاتێک سەرجەم یانە بەشداربووەکانی دیکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ دەستپێکردووە و یاریزانی باشیان هێناوە و پارێزگارییان لە یاریزانەکانی خۆیان کردووە و گرێبەستی گرانبەهایان ئەنجامداوە، یانەی هەولێر تاکە یانەیە کە هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە، تەنانەت کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریریش تەواو نەبووە کە دەبوو یاریگەکە ئامادە بێت.
کاریگەریی لێکەوتەکان: بەهۆی ئەم بارودۆخەی یانەی هەولێر 14 یاریزانی یانەکە ڕۆیشتوون دیارترینیان شێرکۆ کەریم، هەلۆ فایەق، ڕەوا یوسف، ئوسامە ڕەشید ، یوسف بن سۆدا و ڕێبین سۆلاقا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر سێ یاریزانی پیشەگەر ئوسامە ڕەشید، ڕێبین سولاقا و حوسێن جولی، سکاڵایان لەسەر یانەکە تۆمارکردووە، ئەگەر تا 20-8-2025 كێشەكانیان چارەسەر نەکرێت و شایستەی گرێبەستەكانیان پێ نەدرێت و سکاڵاکەیان نەکێشنەوە لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، ئەوا یانەی هەولێر ناتوانێت هیچ گرێبەستێک واژۆ بکات و یاریزانانی نوێ بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی.
قووڵتر: یانەی هەولێر گرفتێکی گەورەتریشی هەیە کە ئێستا دۆسیەی ڕێپێدان (تراخیص)ـی نییە کە تا ئێستا پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی نەکردووە کە دەبوو بەر لە 20 ڕۆژ ئەم دۆسیەیە تەواوبکات. دواهەمین وادەش بۆ پێشکەشکردنی دۆسیەی ڕێپێدان 20-8-2025 دەبێت کە خاڵێکی سەرەکی تراخیص ئەوەیە کە نابێت هیچ یاریزانێک سکاڵای لەسەر یانەکە هەبێت، ئەگەر ئەوە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا نەکرێت، ئەوا یانەکە لە ڕیزی خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە بۆ خولی نایاب دادەبەزێت.
ئەمەش بزانە: لە 16ی ئەم مانگەوە تا ئێستا یانەی هەولێر داخراوە، یانەکە تەنیا 10 یاریزانی بۆ ماوەتەوە و تیپەکەش ڕاهێنەری نیە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەم بارودۆخەی یانەی هەولێر لە کاتێکدایە کە 13-9-2025 یەکەم گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئامادەکارییەکانی یانە هەولێر و ئاستی تیپەکەی دەبێت.
باکگراوند: دوای گۆڕانکاری لە دەستەی کارگێڕی یانەی هەلێر لە ساڵی 2021 دەستەیەکی نوێ هەڵبژێردران، بەڵام ئەو دەستەیە سەرکەوتوو نەبوو بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە، بۆیە دەستییان لەکارکێشایەوە و ماوەی زیاتر لە ساڵێک و دوو مانگ یانەی هەولێر لەلایەن دوو دەستەی کارگێڕی بەڕێوەبرا، دەستەی یەکەم لە 13-5-2024 دەستنیشانکران، ئەو دەستە کاتییەش لە 8-3-2025 دەستییان لەکار کێشایەوە و دەستەیەکی دیکەی کارگێڕی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە دەستنیشان کران و تا هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی کە لە 15ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو و لەو ئەرکەدا بەردەوام بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
24 گەنجە دەستگیرکراوەکەی لیبیا دەگەڕێنرێنەوە کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان: ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا گرنگە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی تێپەڕی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارکەکانی دهۆک شوێنی خواردن و خواردنەوە بۆ پشیلە دروستکراون
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
24 گەنجە دەستگیرکراوەکەی لیبیا دەگەڕێنرێنەوە کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاکان فیدان: ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا گرنگە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک لەسەر کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی تێپەڕی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە