بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
- کوردستان
- 25 تەممووز

دیمەنی هەنجیر فرۆشانی بازاڕی ئاکرێ. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
یەکێک لە ستراتیژەکانی کابینەی نۆیەم بایەخدان بووە بە کەرتی کشتوکاڵ، ئەنجامی ئەو بایەخپێدانە، بووەتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی بە ڕێژەی 200% لە قەزای ئاکرێ. ئەمەش بە وتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئەو قەزایە.
وێنە گەورەکە: ئاکرێ بە چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی بەناوبانگە لەوانە، سماق، هەنجیر و برنج. ساڵانە بەرهەمی ئەو قەزایە دەگاتە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هاوکات هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فازڵ مستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ بە ئاڤا میدیای وت، لەماوەی دەستپێکی کابینەی نۆیەمدا لە چەند ڕێگەیەکەوە توانرا گۆڕانکاری گەورە لە کەرتی کشتوکاڵی ئاکرێ بکرێت، بۆ نموونە بایەخ بە جووتیاری نموونەیی درا و ئاسانکاری زۆریان بۆ کرا. ڕێکارەکانی بە بازاڕکردن گۆڕانکاری زۆریان لێ دروست بوو. ڕێگای بەشی هەرە زۆری گوندەکان قیرتاو کران، ئەمەش وایکرد کارئاسانی بۆ جووتیاران دروست بێت، پێشووتر ئەگەر جووتیار ڕۆژانە یەک جار بەرهەمی بهێنایە بۆ عەلوە، ئێستا ڕۆژانە ئەو بەرهەمەی هەبێت دەیهێنێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ئاکرێ ژمارەی داری سماق لە ئاکرێ دەگاتە سێ ملیۆن و 500 هەزار، ڕێژەی 70%ـی دەکەوێتە ناوچەی دینارتە. ساڵانە لە ئاکرێ چوار تا پێنج هەزار تۆن سماق بەرهەمدێت. سماق سێ جۆری هەیە، سماقی سپی باشترین جۆریەتی، سماقی مامناوەند باریکی، سماقی سوور.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت: پێش کابینەی نۆیەم، تەنیا 27 هەزار داری هەنجیر لە ئاکرێ هەبوو، بەڵام ئەمساڵ ژمارەی داری هەنجیر گەیشتووەتە 250 هەزار دار، بەرهەمی ساڵانەی هەنجیری ئاکرێ دەگاتە هەشت هەزار تۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






