
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ڕاگەیاندنی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی "تایبەت" و "بەپەلە"ـی بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و تێیدا داوای لە ناوبراو و ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە سنوورێک بۆ "کۆمەڵکوژی" لە کەرتی غەززە دابنێن.
چیرۆکی سەرەکی: مەشهەدانی لە پەیامێکی تایبەتدا داوا لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بەپەلە کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕابگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "دووپاتی دەکەینەوە نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت دەنگێکی بەرزتر و کردارێکی گەورەتری هەبێت سەبارەت بە کارەساتی گەلەکەمان لە غەززە بۆ ئەوەی بەڕاستی بتوانێت لە ئاست بەرپرسیارێتی خۆیدا بێت بۆ ڕزگارکردنی گەلێک لە پاکتاوی نەتەوەیی ناڕەوا و ڕەگەزپەرستانە، هەروەها بتوانێت پارێزەری ماف و کەرامەتی مرۆڤ بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 658 ڕۆژە جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و نزیکەی پێنج مانگە ئیسرائیل سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززەی داخستووە، بەگوێرەی حکومەتی خۆجێی کەرتەکە زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






