
پارێزگای سلێمانی - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ئاشکرای کرد، نەخشەی وردی خانووە زێدەڕۆکانی دەیان گوند لە سنووری پارێزگای سلێمانی تاپۆیان بۆ دەرچووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی ڕووپێوکردنی گوندەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئامادەکردنی نەخشەیەک بۆ خانووە زیادەڕۆکان، لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ لە ئەندازیارانی تەلارسازیی شارەوانیی سلێمانییەوە کاری دیزاینیان بۆ دەکرێت تا بە زووترین کات ڕێکارەکانی تاپۆکردنیان بۆ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دیلمان لەتیف ڕەشید، سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: تاپۆکردنی گوندەکانی "خاک، دابان، عەزیزئاوا، کانی سەفەر و رازیانەی کانی شینکە" لە هەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و دواتریش گوندەکانی دیکە بەپێی نەخشەکە دەکرێن.
مەرجەکانی: یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە دوای داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێ، لە کاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکاندا، کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە ڕەتدەکرێتەوە، بۆیە نابێت مامەڵە بەو خانووانەوە بکرێت تاوەکو تاپۆ دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: هەر هاونیشتیمانیەک لە ماوەی یاساییدا داواکاری پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردبێت، پێویستە کۆپی "کارتی نیشتمانی" یان "ڕەگەزنامە و پێناس"ـی خۆیان و هاوژینیان ئامادە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو کەشوهەوا تێکدەچێت و حکومەت هۆشداری دەدات: موبایلەکانتان دابخەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن






