
دەنگدان - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی سەردەم لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی بەربژێرەکانیان بۆ کۆمیسیۆن ناردووە.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرانی هاوپەیمانی، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا دووهاوپەیمانی، دوو حیزب و 11 بەربژێر لە هەولێر، 13 بەربژێر لە سلێمانی و 12 بەربژێر لە دهۆک ناوەکانیان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە.
لێدوانی فەرمی: "دوو حیزب لە سلێمانی و هەڵەبجە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، نابێت هیچ هاوپەیمانی و حیزبێک ڕێژەی یاسایی دانانی بەربژێر لەهەر بازنەیەکی هەڵبژاردن تێبپەڕێنێت، واتە ئەگەر بازنەکە 34 کورسی بێت، ئەوا بۆیان هەیە ناوی 68 بەربژێر تۆماربکەن."
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان، لەلایەن محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆکایەتی دەکرێت، پێکهاتووە لە (پارتی سۆسیال دیموکرات، حیزبی شیوعی و حیزبی زەحمەتکێشان)، هاوپەیمانیی سەردەم لەلایەن عەبدوڵڵا حاجی مەحموودی برای سەرپەرشتی دەکرێت لە (یەکێتیی نەتەوەیی، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان و پارتی پارێزگارانی کوردستان) لەگەڵن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەم ئامادەکارییانەی کۆمیسیۆن لە کاتێکدایە گەورەترین پارتی هەرێمی کوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان) کە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان 45 کورسی هەبوو، ناڕەزایی لە شێوازی هەڵبژاردن هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو کەشوهەوا تێکدەچێت و حکومەت هۆشداری دەدات: موبایلەکانتان دابخەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن






