دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی سەرپێچی یاسا و دەستوورە
- کوردستان
- 26 تەممووز
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕێگریکردن لە وەڵامدانەوەی قوتابیان بە زمانی کوردی، پێشهاتێکی مەترسیدارە و سەرپێچی یاسا و دەستوورە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ئاڕاستەی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی کەرکووک، موسڵ و دیالە کراوە، سەرجەم زانکۆکان پابەند دەکات زمانی فەرمی لە پرسیاری تاقیکردنەوەکان عەرەبی و ئینگلیزییە و بەهەموو شێوەیەک زمانی کوردی لە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان قەدەغە دەکات، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی و ڕێگریکردن لە قوتابیان کە بە زمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە، سەرپێچی ڕوونی مادەی چواری دەستووری عێراقە، لە هەمان کاتدا پێشهاتێکی مەترسیدارە.
لەدرێژەی ڕاگەیێنراوەکەی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هاتووە:
٠ لە ناوچە کوردستانیەکان ساڵانە ئەم گرفتە بۆ فێرخوازانمان دروست دەکرێت، بەڵام ئەوەی ئەم جارە ڕووبەری گرفتەکەی فراوانتر کردووە.
٠ ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانیەکان، هەر هەنگاوێک پێچەوانەی دەستوور بێت ڕەتیدەکەینەوە.
٠ حکومەتی عێراق لە کەمتر لە دوو مانگدا دوو بڕیاری نادەستووری لە ناوچە کوردستانیەکان پیادە کردووە ، لە دروستکردنی قەزای قەرەتەپە و بڕیاری قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە بە زمانی کوردی.
٠ ئەم هەنگاوانە مەترسیدارن و گومان لە جدیەتی حکومەتی عێراق زیاتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانیەکان.
٠ داوا لە نوێنەرانمان لە بەغدا دەکەین هەریەک لە سەرۆک کۆمار، وەزیرەکان و ئەندامانی پەرلەمان هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بە ئامانجی چارەسەر کردنی ئەم گرفتانە، دەسەڵاتی یاسایی و دەستووری خۆیان پیادە بکەن، لە پێناو پاراستنی گیانی هاوبەشێتی لە ناوچە کوردستانیەکان و جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






