
دیمەنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی چینی بۆ عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
عێراق لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە 18 هەزار ئۆتۆمبێلی لە وڵاتی چینەوە هاوردە کردووە، 10%ـی ئۆتۆمبێلی کارەبایی 'هایبرێد' بووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای "عێراقی داهاتوو" بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاریی ئابووری، هەناردەی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025ـدا گەشەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە، بە جۆرێک ژمارەی ئۆتۆمبێلە هەناردەکراوەکان بە ڕێژەی 65% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە 584 هەزار ئۆتۆمبێل، لە هەمان ماوەی ساڵی 2024 ـدا گەیشتە 353 هەزار ئۆتۆمبێل.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆی بەهای ئەم ئۆتۆمبێلانە گەیشتووەتە نزیکەی 7.7 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی پارساڵدا 4.5 ملیار دۆلار بووە، عێراق زیاتر لە 18 هەزار ئۆتۆمبێلی چینی هاوردە کردووە، لە هەمان ماوەی ساڵی 2024ـدا، نزیکەی 10 هەزار ئۆتۆمبێلی هاوردەکردبوو.
ئهوهی پێشبینی دهكریت: بەپێی پێشبینییەکانی نێو ڕاپۆرتەکە، ڕەنگە هەناردەی ئۆتۆمبێلی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا کۆتایی ساڵی 2025 سنووری یەک ملیۆن تێبپەڕێنێت، ئەمەش بەهۆی خواستی بەردەوام و نرخە کێبڕکێکارەکانەوەیە، بەتایبەتی لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەباییدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





