ئاژانسی باختەر لە پەیجی فەیسبووک و گرووپی تێلیگرام بە زمانی کوردی
ئاڤا نیوز
هەواڵ و زانیاری و چالاکییەکانی حکومەتی ئەفغانستان لەرێگەی ئاژانسی باختەر، بە زمانی کوردی، شێوەزاری سۆرانی بڵاودەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: ئاژانسی هەواڵی باختەر (BNA) تاکە دەزگای هەواڵی فەرمی حکومەتی ئەفغانستانە، لەلایەن ئاژانسی ڕۆژنامەوانی حکومەتی ئەفغانستانەوە دامەزراوە، ئاژانسەکە بارەگاکەی لە کابولە و بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری کار دەکات، بە سەرچاوەی سەرەکی هەواڵ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی باختەر ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئەفغانستانە و نزیکەی یەک ساڵە هەواڵ و زانیاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تیلیگرام بە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بڵاودەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی باختەر لە 13-4-2024، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیجێکی تایبەتی بە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بەناوی ئاژانسی هەواڵی باختەر کردووەتەوە و لە 5-9-2024 گرووپێکی بە زمانی کوردی لە تیلیگرام کردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئاژانسی باختەر، جگە لە زمانی کوردی، هەواڵ و چالاکییەکانی بە زمانەکانی داری، پشتۆ، ئینگلیزی، عەرەبی، ڕووسی، ئوردو، ئۆزبەک و چینی بڵاودەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە ئەو دوو پەیجەی فەیسبووک و گرووپ چاتی تیلیگرامە بەناوی ئاژانسی باختەر کراونەتەوە و هەموو هەواڵ و بڵاوکراوەکانی ئاژانسەکە بڵاودەکەنەوە، بەڵام لە ماڵپەڕی سەرەکی ئاژانسی هەواڵی باختەر ئاماژەیان پێنەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






