خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەوڵدایە کە ئەو بڕیارەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ قەدەغەی زمانی کوری لە زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرچووە هەڵبوەشێنێتەوە. ئەگەر ئەم بڕیارە هەڵنەوەشێنرێتەوە، "زمانی عەرەبی لە بەش و کۆلێژەکان ڕادەگرین".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-7-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بڕیارێکی بۆ قەدەغەی وەرگێڕان لە کاتی تاقیکردەوەکان، هەروەها وەڵامدانەوە تەنیا بە زمانی عەرەبی لە زانکۆکانی کەرکووک و دیالە و موسڵ دەرکرد، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: ئەگەر ئەم بڕیارە ڕانەگیرێت و هەڵنەوەشێنرێتەوە، ئەوا بە هەمان شێوە ئێمەش لە کۆلێژ و بەشەکانی خۆمان زمانی عەرەبی ڕادەگرین، واتا وەک خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.
- ئێمە نامانەوێت بگاتە ئەو ئاستەی وەک خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، چونکە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق باشە.
- ژمارەیەک ڕێککەوتنمان لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق هەیە، هەروەها چەندین پرسمان چارەسەر کردووە.
- ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق هەموو پەیوەندیی و ڕێککەوتنەکانمان دەباتەوە خاڵی سفر.
- هەوڵدەدەین ئەم بابەتە لە ڕێگەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و دامەزراوەکانمان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەین.
- وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی داوە، بەڵام ئەمە هێشتا نەبووە بە فەرمی.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای دەرچوونی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی فەرمی لە کوردستان ئیدانەی بڕیارەکە و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
زنجیرە درامایەک ڕووداوەکانی پێش "گەیم ئۆف سرۆنس" دەگێڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە بۆ دارە بەتەمەنەکانی کەرکووک دەدانرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە