
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا رووسیا و ئۆکراینا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەمەوە ئاشکرای دەکات ترەمپ سەبر و ئارامی نەماوە بەهۆی ئەم جەنگەوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا ماوەی سێ ساڵ زیاترە بەردەوامە، سەرەڕای تەواوی هەوڵەکانی ئەمریکا بەڵام نەبووەتە هۆی بەدیهێنانی ئاگربەستێکی گشتگیر، دوای ئەو هەوڵانەش کە دەرئەنجامێکی بەرچاویان بەدەست نەهێنا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا 50 ڕۆژ مۆڵەتی بە ڕووسیا دا بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆکراینا بگاتە ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، ''دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا ڕابگرێت و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، کاتی ئەوە هاتووە هەنگاو بنێن و سەرۆک زۆر بە ڕوونی ڕایگەیاندووە 'ئارامی نەماوە'، بەدەست جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەمە شەڕی ترەمپ نییە، بەڵام دەیەوێت کۆتایی پێبێت''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە پێشڕەوییەکانی ڕووسیا بەردەوامن، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان دوو گوندی نوێیان لە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک و دۆنێتسکی ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هەردوو شاندی ڕووسی و ئۆکراینی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی سێ گەڕی دانوستانیان لە تورکیا ئەنجامداوە، 2025-05-16، یەکەم گەڕی دانوستانەکان بەڕێوەچوو، 2025-06-02 دووەم گەڕی دانووستانەکان و 2025-07-23 سێیەم گەڕی دانوستان لەنێوان هەردوو شاندی ڕووسی و ئۆکراینی بەڕێوەچوو
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 خولەک لەمەوپێش
له سلێمانى ستافی فیلمێكی سینهمایی پشتیوانیى ڕۆژئاوا دەکەن
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی بەرزی و نزمی بەهای دراوەکان و زێر و زیو ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت






