میدیای ئیسرائیل: زیاتر لە 18 هەزار سەرباز ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕی غەززەوە برینداربوون
- هەواڵ
- 27 تەممووز
ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی عیبری ئاشکرای کردووە، لە سەرەتای شەڕی سەر کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە، 18 هەزار 500 سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: 7ی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بە دەیان کەس کوژران و برینداربوون و بە دەیانی دیکەشی وەک بارمەتە ڕفاند، لە کاردانەوەی ئەو هێرشەدا، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و بە ئامانجگرتنی سەرکردە سیاسیی و سەربازییەکانی حەماس و حیزبوڵڵا لە فەلەستین و لوبنان و سووریا. بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا هەزاران کەس کوژران و بریندار بوون.
بڵاوکراوی فەرمی: بەپێی ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"، ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لەو ئامارە فەرمییەی کە سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە کە تەنیا باسی برینداربوونی شەش هەزار و 145 سەرباز دەکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل چاودێرییەکی سەربازیی تووندی لەسەر میدیاکان داناوە بۆ شاردنەوەی زیانە گیانی و ماددییەکان.
ژمارەکان وادەڵێن: جگە لە بریندارە جەستەییەکان، زیاتر لە 10 هەزار سەرباز بەهۆی شڵەژانی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن. لەنێو ئەوانەدا، تا ئێستا دەرکەوتووە کە سێ هەزار 769 سەرباز تووشی "شڵەژانی پاش زەبر" (PTSD) بوون کە هەزار و 600 کەسیان تەنیا لە ساڵی 2024دا تۆمار کراون.
لەهەمان کاتدا: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە ساڵی 2024ـدا، نۆ هەزار سەرباز داوایان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی وەک تووشبووی کێشەی دەروونی بناسرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە کە شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 204 هەزار فەڵەستینی، زۆرینەیان ژن و منداڵن، لەگەڵ بێسەروشوێنبوونی زیاتر لە نۆ هەزار کەسی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات






