
دیمەنی ژوورەوەی پەرلەمانی تورکیا. وێنە؛ DAILY SABAH
ئاڤا نیوز
نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئاب دا کۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی پێکهێنراوە، دەست بە کارەکانی دەکات.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی ئاشتی دەچێتە پەرلەمانی تورکیا و کۆمیسیۆنێکی 51 ئەندامی بۆ پێکهێنراوە کە بڕیار وایە لەسەرەتای مانگی ئاب دەست بە کارەکانی بکات و یاداشتی داواکاری پەرلەمانتاران لە مانگی 10 پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.
لێدوانی فەرمی: نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، یەکێک لە توخمە سەرەکییەکانی پێکهێنەری تورکیا، پاراستنی یەکێتی و یەکگرتوویی ناوخۆی وڵاتە، داوا لە خەڵکی تورکیا دەکەم بەهێزەوە پشتیوانی لە قۆناغەکە بکەن.
ئەگەر تورکیا بە سەرکەوتوویی ئاشتی ناوخۆیی، پرۆسەی ئاشتی تێپەڕ بکات، داهاتووی بەردەممان کراوەتر دەبێت. پێشکەوتنی ئێمەش وەک تورکیا هەم لە ئاستی ناوچەکە و هەم لە ئاستی جیهانی بەهێزتر دەبێت.
باکگراوند: لە11ـی تەمموز یەکەم گرووپی پەکەکە لە مەراسیمێک لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سلێمانی چەکەکانیان سووتاند، دەم پارتی و پەکەکە دوای ئەو مەراسیمە چاوەڕێن حکومەتی تورکیا هەنگاوی جددی بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی بنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






