گرافیکی شارێکی وەرزشی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش کە سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە، تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، شارێكی وەرزشیی فراوان و مۆدێرن لە شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری 61 دۆنم زەوی بونیاد دەنرێت.
لێدوانی فەرمی: سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی سەرەتایی داوە بۆ دروستكردنی شارێكی وەزرشی فراوان و مۆدێرن لە شاری هەولێر، بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكان سێ پرۆپۆزەڵیان ڕادەستی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بەمەبەستی دیراسەكردنی باشترین ئەجێندا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە.
سەردار ئیسماعیل ڕوونیشی كردەوە، پرۆژەكە ئێجگار فراوانە و یاریگەیەكی تۆپی پێ لەخۆدەگرێت كە شوێنی دانیشتنی بۆ 40 هەزار كەس هەیە، لەگەڵ دوو یاریگەی لاوەكیی مەشق و ڕاهێنان و یاریگەی وەرزشە جۆراوجۆرەكان لە تۆپی "بالە، باسكە، تێنسی سەرزەوی، مەلەوانگە" و تەنانەت یانەیەكی ئەسپسواریش لەخۆدەگرێت.
زانیاریی زیاتر: شارە وەرزشییەكە هاوشێوەی شارە وەرزشییە مۆدێرنەكانی جیهان كۆمەڵگەیەكی گەشتیاری لەخۆدەگرێت هەر لە هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی، ماركێت و نەخۆشخانەی وەرزشی و خزمەتگوزارییەكانی دیكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا شوێنی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دیاری نەكراوە، هاوكات بودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكە ئاشكرا نەكراوە، چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ ئەوەی لەنزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: بەو پێیەی هەولێر ناوەندی بەڕێوەبەردنی چالاكیە وەرزشییەكانی عێراقیشە، بەتایبەت لەو كاتانەی كە ئابلۆقەی وەرزشی خرابووە سەر عێراق، بە تەواوكردنی ئەو شارە وەزرشییە مۆدێرنە، شاری هەولێر دەتوانێت میوانداری هەرجۆرە چالاكییەكی وەرزشی نێودەوڵەتی بكات و باوەش بۆ هاتنی شاندە بیانییەكان و هەوادارانی وەرزشی بكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






