هەرێمی کوردستان لە بری بەغدا پارەی شەش مووچەکەی خانەنشینان دابین دەکات

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان لە بری بەغدا پارەی شەش مووچەکەی خانەنشینان دابین دەکات

ژمارەیەک لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا (ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

سەدان خانەنشین کە ساڵی 2024 لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین بوون، مووچەی شەش مانگیان بۆ خەرجنەکراوە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی دابینکردنی پارەکانیان دەکات، ئەگەر بەغدا نەیدات لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە سلێمانی ژمارەیەک خانەنشین کە 432 خانەنشینن و فەرمانبەری خانەنشینی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی سلێمانی  بوون، دوای ئەوەی چوونە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی، بێ ئەنجام بوو، ئەمڕۆ چوونەتە ئۆفیسی سلێمانی ئاڤا و داوایانکردووە ئاڤا بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت و نۆ و 10، 11، 12ی خانەنشینان بکەن. ئاڤاش وەڵامەکەی بۆ وەرگرتنەوە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەنووسراو داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت، تاوەکو ئێستا خەرجنەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، ئەگەر بەغدا پارەکە نەنێرێت، دیراسەی ئەوە دەکرێت کە لەسەر داهاتی ناوخۆ پارەکە دابین بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ساڵی 2024 چەند مانگێک بە هەر هۆکارێک تەواوی مووچە یان بەشێکی مووچەکەیان وەرنەگرتووە و بڕیار بوو مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو بۆیان خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی خەرج نەکردنی مووچەی مانگی 12 لەلایەن بەغدا، ئەو فروقاتی مووچەیەشیان پێ نەدرا، بڕیارە لەماوەی داهاتوو وەریبگرن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ