کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندە باڵا ئەمنییەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی خێرای کرد و دوای ڕووداوی هێرشکردنە سەر یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغدا. لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرماندە باڵا ئەمنییەکان ئامادەی بوون، سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ لایەنێک لە سەرووی یاساوە نییە و بەڵێنی لێپرسینەوەی تووندی لە ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە دا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ، ژمارەیەک چەکدار دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروست دەبێت، لە ئەنجامیشدا دوو کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربوون و 14 چەکداریش دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ژمارەیەک لەو ئەفسەرانەی ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە، ئامادە بوون.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە:
- سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هیچ کەمتەرخەمییەک لە پاراستنی یاسا و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بکرێت. هەروەها داوای بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانی کرد بۆ ئاشکراکردنی چۆنیەتیی جوڵەی ئەو گرووپە چەکدارە بەبێ ڕەزامەندیی ئەمنی پێشوەختە.
- فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دووپاتیکردەوە، پێویستە ئەنجامدەران بەپێی یاسا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە و لێکۆڵینەوەکەش بە شێوەیەکی پیشەییانە و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی خۆی بەڕێوەدەچێت.
- سوودانی هۆشداریی دا و ڕایگەیاند: "هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە جێگەی دەوڵەت و دەسەڵاتەکانی بگرێتەوە و هیچ لایەنێکیش لە سەرووی یاساوە نییە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






