
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەردانێکی کورت و ڕانەگەیێنراوی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامداوە. سەردانەکە نزیکەی 10 کاتژمێری خایاندووە، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەتەوە، بەڵام چاوی بە محەممەد شیاع سوودانی نەکەوتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە سەردانێکی 10 کاتژمێریی ڕانەگەیێنراودا بۆ بەغدا، بە جیا لەگەڵ هەریەک لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی کۆبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە خاڵەکان کە جێی سەرنجی سەردانەکە بوو، ئەوە بووە کە قائانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆنەبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە گفتوگۆکان جەختیان لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمی، دۆخی سیاسیی عێراق، دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ڕێڕەوی هاوپەیمانییەتییەکان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش فەرماندەی فەیلەقی قودس لە 28ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە عێراق و لەگەڵ هەندێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆبووەوە. هەروەها لە 14ـی ئایاری ئەمساڵدا، کۆبوونەوەی تاکەکەسی لەگەڵ هەندێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامدا بوو و تاوتوێی میکانیزمەکانی پشتیوانیی تاران کرابوو لەلایەن سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبییەوە لە میانی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






