
دوو چەکداری حەشدی شەعبی کە لە دواوەیان وێنەی ئاڵای عێراق و کۆتر و لۆگۆی حەشدی شەعبی هەیە
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی دۆرەی بەغدا، دەستەی حەشدی شەعبی یەکەمین ڕاگەیێنراوی فەرمی خۆی دەرکرد و تێیدا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دووپات کردەوە و دەستەکە هۆشداری دەدات کە هیچ جۆرە لێخۆشبوونێک بەرامبەر بە هیچ ئەندامێک نانوێنێت کە فەرمانەکان یان ڕێکارە ئەمنییەکان پێشێل بکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ، ژمارەیەک چەکداری سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروست دەبێت، لە ئەنجامیشدا دوو کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربوون و 14 چەکداریش دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی حەشدی شەعبی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندنی دەستەکەوە دەرچووە، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی پاراستنی دیسپلینی باڵا و پابەندبوونی تووند بە یاسا و ڕێنماییەکانی دەرچوو لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوون لەگەڵ هیچ تاکێکدا ناکات کە فەرمانەکان ببەزێنێت یان پێچەوانەی ڕێکارە ئەمنییەکان کار بکات."
دەستەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە "حەشدی شەعبی بۆ ئەوە دامەزراوە ببێتە قەڵغانێک بۆ نیشتمان و درێژکراوەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکان بێت و لەژێر چەتری دەوڵەت و سەرکردایەتییە شەرعییەکەیدا کار دەکات."
لە کۆتاییدا، دەستەکە هۆشداری داوە کە "هەر ڕەفتارێکی تاکەکەسی یان بەکۆمەڵ کە لەم چوارچێوەیە دەربچێت، بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت."
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەغدا ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، سوودانی لەگەڵ هەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ژمارەیەک لەو ئەفسەرانەی ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە، کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هیچ کەمتەرخەمییەک لە پاراستنی یاسا و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بکرێت. هەروەها داوای بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانی کرد بۆ ئاشکراکردنی چۆنیەتیی جوڵەی ئەو گرووپە چەکدارە بەبێ ڕەزامەندیی ئەمنی پێشوەختە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






