تەندروستی جیهانی: ڕێژەی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تەممووز

دیمەنی هاتنەخوارەوەی خۆراک لەڕیگەی ئاسمانییەوە بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا کە ڕێژەی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە دەگاتە "ئاستێکی مەترسیدار" و جەختی لەوە کردەوە کە "ڕێگریی بە ئەنقەست" لە گەیاندنی هاوکارییەکان بە تەواوی دەتوانرا ڕێگری لێبکرێت و بووەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی زۆر کەس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، "بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە لە ڕێڕەوێکی مەترسیداردایە، کە بە زیادبوونی دۆخەکانی مردن لە مانگی حەوتدا دیارە."
زانیاریی زیاتر: لە کۆی 74 دۆخی مردنی تۆمارکراو بەهۆی بەدخۆراکییەوە لە ساڵی 2025دا، 63 دۆخیان لە مانگی حەوتدا ڕوویانداوە، 24 منداڵی خوار پێنج ساڵ، منداڵێکی سەروو پێنج ساڵ و 38 کەسی پێگەیشتوو بوون.
ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، دەتوانرا ئەم قەیرانە بە تەواوی ڕێگری لێبکرێت. ڕێگریی بە ئەنقەست و دواخستنی گەیاندنی خۆراک و هاوکارییە تەندروستی و مرۆییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زۆر کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی خۆراکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی منداڵانی خوار پێنج ساڵ لە شاری غەززە تووشی بەدخۆراکیی تووند بوون. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕێژەی سەدی منداڵانی تەمەن شەش مانگ بۆ چوار ساڵی بەدەست بەدخۆراکیی تووندەوە دەناڵێنن، لە مانگی شەشەوە ڕێژەی بەدخۆراکی لە غەززە سێ هێندە زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






