شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر؛ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان دەکات
- هەواڵ
- 28 تەممووز

پێشوازی وەزیری ناوخۆی کوردستان لە قاسم ئەعرەجی
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی و هێرشە درۆنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2025-7-28، شاندێکی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەندامیەتی هەریەک لە فەریق قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، یاسر حوسێن عیساوی، جێگری سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی، بریکاری دەزگای هەواڵگری، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گەیشتە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: سەعید جەیاشی، ڕاوێژکاری ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هاتنی شاندەکە لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی و هێرشە درۆنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانی ئەم شاندە باڵایەی عێراق لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەممووزی 2025، کاتژمێر 05:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە. خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






