
گەیاندنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ئیسرائیل لە پێرێ شەوەوە لە ئاسمان و، لە دوێنێشەوە دەرگای وشکانی لە دەروازەی ڕەفەح بەشێوەیەکی سنووردار بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە کردووەتەوە، بەڵام مردنی خەڵک لە برسا بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: لە غەززە گەمارۆکانی ئیسرائیل بەردەوامن، ئەوەی هەیە لەژێر فشاری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەکان دوێنێ 120 بارهەڵگر کە خۆراک و پێداویستی و کەلوپەلی پزیشکییان هەڵگرتبوو، دوای پشکنینی ورد ڕێگەیان پێدراوە بچنە ناو غەززە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابەش کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین دەڵێت لە دوێنێوە 14 کەسی دیکە بەهۆی برسییەتی مردوون، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەبرسا مردوون بەرزبووەوە بۆ 147 کەس. بەهۆی هێرشی ئاسمانیشەوە 14 کەسی دیکە کوژراون.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی ئاگربەستدا 100 بارهەڵگری دیکە لە دەروازەکان چوونەتە ژوورەوە. بەگشتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی 400 بارهەڵگر گەیشتوونەتە ناو غەززە.
ئەمە لەکاتێکدایە خەڵکەکە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی هەیە، هەزاران بارهەڵگریش لە دەروازەکان وەستاون، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت هەموویان بچنە ناو غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






