
دیمەنی هەڵدانە خوارەوەی هاوکاریی مرۆیی لەسەر ئاسمانی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە دووپاتیکردەوە، هیچ مانایەک بۆ دانوستان و گفتوگۆ کردن لە ژێر بۆردوومان و برسیکردن نیییە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دۆخی مرۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و کارەساتبار، هاووڵاتییانی کەرتەکە بەدەست نەبوونی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی دەناڵێنن و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 130 کەس لە برسان مردوون.
لێدوانی فەرمی: خەلیل حەیە، سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند: دانوستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە ژێر بۆردوومان و برسیکردن بەردەوام نابن، دەبێت دەستبەجێ ڕێگە بۆ تێپەڕبوونی هاوکارییە مرۆییەکان بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ستیف ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتیکردەوە، دانوستانەکان بە ئاراستەیەکی باش و ئەرێنی دا دەڕۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ یەکشەممە ئیسرائیل بۆ ئاسانکاری کردن لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، وەستانێکی تاکتیکی لە سێ شوێنی کەرتی غەززە ڕاگەیاند و ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکاری مرۆیی دا، بەڵام ڕێکخراوەکان دەلێن ئەمە چارەسەر نییە و دەبێت سەرجەم دەروازەکان بکرێنەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






