لەسەر سووتاندنی وێنەی ئەبومەهدی موهەندیس، هێزە ئەمنییەکانی عێراق گەنجێک دەستگیر دەکەن
- هەواڵ
- 28 تەممووز

دیمەنی گەنجەکە لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەکان
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکدا کە کاردانەوەی خێرای لێکەوتەوە، گەنجێکی عێراقی دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا وێنەیەکی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەسووتێنێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. قەیرانەکە کاتێک قووڵتر بووەوە کە دانیشتووانی گەڕەکەکەی بێبەریبوونی خۆیان لێی ڕاگەیاند و لە کۆتاییدا خێزانەکەی خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، گەنجێک بە ناوی "ڕەزا محەمەد عەلوان فلەیح"، وێنەیەکی بچووکی موهەندیس بە دەستەوە دەگرێت و بە چەرخێک ئاگری تێبەردەدات. بە بوێرییەوە ناسنامە و ناونیشانی خۆی بە تەواوی ئاشکرا دەکات. هاوکات، هاوڕێیەکی هانی دەدات و پێی دەڵێت، "با بزانین خەڵک چیت پێ دەڵێن،" ئەویش بە بێباکی داوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە دەکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بڵابوونەوەنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە کەسێک لە تۆڕی فەیسبووک بەناوی دانیشتووانی گەڕەکی شوعلە نووسیویەتی "ئێمە بێبەریبوونی خۆمان لە کردەوەی ئەم کەسە ڕادەگەیەنین و کارەکەی بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیی ئێمە ناکات".
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە و کاردانەوەکان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی حەشدی شەعبی بە فەرمی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە ناوبراو دەستگیر بکەن بەهۆی "سووکایەتیکردن بە شەهیدی سەرکردە ئەبو مەهدی موهەندیس".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی نوێترین زانیاری، دوای ئەوەی ڕەزا لە ناوچەی سەلامیاتی گەڕەکی شوعلە خۆی شاردبووەوە، خێزانەکەی خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردووە.
ئاسایشی حەشد دووپاتیکردەوە کە ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ناوبراو گیراوەتەبەر وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بە دادگا. لە ئێستادا گەنجەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






