گۆتێرێس: دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان خەڵاتکردنیان نییە و پێدانی مافە
- جیهان
- 29 تەممووز

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیو
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی خراپی دۆخی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە قسەی کرد و باسی لە چارەسەری ئاشتییانەی دوو دەوڵەتیش کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریی لە دانیشتنێکرد بە ناونیشانی "پرسی فەڵەستین و چارەسەری ئاشتییانەی دوو دەوڵەتی" لەو میانەیە وتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: گۆتێرێس لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند: واتای ئەوە چییە کە ئیسرائیل و فەڵەستین وەک دوو وڵاتی سەربەخۆ کە خاوەن سەروەری و دیموکراتیکن لە پاڵ یەکدا لە ئاسایش و ئارامیدا دەژین. پرسیاری سەرەکی من لەو کەسانەی کە لەگەڵ ئەو چارەسەرییەدا نین، جێگرەوە چییە؟.
وڵاتێکی فەڵەستینی کە هاووڵاتیانی بە یەکسانی بژین و ناچار نەبن لە ژێر داگیرکارییدا بژین؟ وڵاتێک کە فەڵەستینییەکان بە زۆر کۆچیان پێ بکرێت؟ ئەوە نە ئاشتییە، نە دادپەروەرییە و نە هاوتەریبە لەگەڵ یاساکانی نێودەوڵەتی و قبوڵکراویش نییە. ئەو دۆخە تەنیا ئیسرائیل لەسەر ئاستی جیهانیدا پەراوێز دەخات با بە ئاشکرا بڵێم، دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان خەڵاتکردنیان نییە، پێدانی مافە. حاشاکردن لەو مافە، پێدانی خەڵاتە بە هەموو تاکێکی تووندڕەو لەسەرانسەری جیهاندا".
گۆتێرێس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە دیپلۆماسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دەیان ساڵە "قۆناغێک" بووە نەک ڕێگایەک بۆ ئاشتیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





