
سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، دەبێت پووتین لە ماوەی دوو هەفتەی دیکە بگاتە ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەی بۆ سکۆتلەندا بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وادەیەکی بۆ پووتین دانا بۆ ڕازیبوون بە ئاشتی و ڕایگەیاند، پووتین دەبێت لە ماوەی 10 یان 12 ڕۆژدا ڕازی بێت بە ئاگربەست لە ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ماوەی بەردەم پووتین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن کورتر دەکەینەوە، چونکە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی زیاتر چاوەڕێ بکەین بەو پێیەی هیچ پێشکەوتنێک بەرەو ئاشتیی بەدی نەهاتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا وەڵامی ترەمپی دایەوە و گوتی: ''ترمپ یاری لەگەڵ ڕووسیا دەکات، ڕۆژێک دەڵێت 50 و ڕۆژێک دەڵێت 10 ڕۆژ کاتتان ماوە بۆ ئاگربەست.
ترەمپ دەبێت ئەو دوو شتی لە بیر بێت، یەکەمیان: وڵاتەکەمان ئێران و ئیسرائیل نییە، . دووەمیان: هەر یارییەک و هەڕەشەک لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ وڵاتەکەی خۆی''.
هاوکات مێدڤێدێڤ، ئەوەشی بە ترەمپ گوت،" لەسەر ڕێچکەی بایدنی خەوتوو مەڕۆ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو هەفتە لەمەوبەر ترەمپ ڕایگەیاندبوو، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا 50 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنێت، ئەگەر ڕێککەوتن نەکات ئەوا پێناسی گومرگی زیاتریان بەسەردا دەسەپێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






