
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شی جینگپینگ سەرۆکی چین
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، هیچ هەوڵێک بۆ بینینی سەرۆکی چین نادات، بەڵام گەر بانگهێشت بکرێت ئەوا ئامادەیە سەردانی بەیجینگ بکات.
وێنە گەورەکە: بە پێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین تاوتوێی ئەگەری کۆبوونەوەیەکی نێوان دوو سەرۆکەکەیان کردووە، هەوڵ دەدرێت لە میانی گەشتێکی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاسیا لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەردوو سەرۆک ئەنجام بدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵی سازکردنی کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین نادات، بەڵام بە یەک مەرج سەردانی چین دەکات.
لەبارەی مەرجەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شی، ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "ڕەنگە بچم بۆ چین، بەڵام تەنها لەسەر بانگهێشتی سەرۆک شی دەبێت، ئەگەرنا هیچ هەوڵێک نادەم بۆ کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ سەرۆکی چین."
زانیاری زیاتر: لە گەڕی سێیەمی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە ستۆکهۆڵم، زەمینەسازی کراوە بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکان لە وەرزی پاییزدا، بەڵام هەر سەرهەڵدانەوەیەکی نوێی پێناسی گومرگی و کۆنترۆڵی هەناردەکردن، ئەگەری زۆرە کاریگەری خراپی لەسەر پلانی کۆبوونەوەی لووتکەی چین و ئەمریکا هەبێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





