حکومەتی کوردستان پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی دیجیتاڵی ڕادەگەیێنێت؛ چییە و کێ سوودمەند دەبێت؟
- کوردستان
- 29 تەممووز

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گەورە بەناوی "KRD Pass" دادەمەزرێنێت. ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە ئەپڵیکەیشنێکی زیرەک کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە ڕۆتیناتی فەرمانگەکان و دانانی سەرجەم خزمەتگوزارییە حکومییەکان بەشێوەی ئۆنڵاین.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بە تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، "KRD Pass" وەک جزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات. هاووڵاتیان دەتوانن هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانیان وەک (ناسنامەی باری شارستانی (نفووس)، ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی زانیاری، گرێبەستی هاوسەرگیری و وێنەی فەرمی) سکان بکەن و لەناو ئەپەکەدا بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵیبگرن.
بۆچی گرنە: لەمەودوا هاونیشتمانییان پێویستیان بە هەڵگرتنی جزدانێکی قورس و پڕ لە کاغەز و بەڵگەنامە نابێت، بەڵکو تەنها بە یەک کلیک لەسەر مۆبایلەکەیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا پێویستت بوو، بەڵگەنامەکانیان بەکاربهێنن، تەنانەت لە بازگەکانیش وەک بەڵگەنامەی فەرمی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی "KRD Pass"، توانای پێشکەشکردنی داواکاری و ڕاییکردنی مامەڵەکانە بە شێوەی ئۆنلاین. هیوا ئەفەندی نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت: "بۆ نموونە، ئەگەر بتەوێت کارتی زانیاریت لە شاری کۆیەوە بگوازیتەوە بۆ هەولێر، پێویست ناکات بەم گەرمایە سەردانی فەرمانگەکان بکەیت. لە ماڵەکەی خۆتەوە لە ڕێگەی ئەپەکەوە داواکارییەک پێشکەش دەکەیت، فۆرمی پێویست پڕ دەکەیتەوە و بەڵگەنامەکان کە پێشتر سکانت کردوون، هاوپێچی دەکەیت."
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوە، هاووڵاتی دەتوانێت چاودێریی قۆناغەکانی مامەڵەکەی بکات لە ڕێگەی بازنەیەکەوە لەناو ئەپەکەدا کە وردە وردە ڕەنگەکەی لە سوورەوە دەگۆڕێت بۆ سەوز، کە نیشانەی تەواوبوونی مامەڵەکەیە. بەم شێوەیە، لە ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژدا مامەڵەکە تەواو دەبێت و هاووڵاتی تەنها بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نوێ سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیدار دەکات لە هەولێر.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ئاشکرای دەکات کە "KRD Pass" لە ئێستادا بە شێوەی ئەزموونی بەردەستە و لە قۆناغی یەکەمدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لێی سوودمەند بن، کە زانیارییەکانی وەک (کۆدی بایۆمەتری، UPN، لیستی مووچە و خشتەی مانگانەی دابەشکردنی مووچە)ی تێدا بەردەستە.
ئەم خزمەتگوزاریانە بەردەست دەبن: "KRD Pass" وەک هێڵێکی پەیوەندی نێوان حکومەت و هاووڵاتیان کاردەکات و بەردەوام خزمەتگوزاریی نوێی بۆ زیاد دەکرێت. لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەم خزمەتگوزارییانە بەردەست دەبن
- زانینی سزاکانی هاتووچۆ و بڕی پارەی ئاو و کارەبا.
- پێدانی پارەی سزاکان و پسووڵەکان لە ڕێگەی بەستنەوەی بە پڕۆژەی "هەژماری من" و ڤیزا کارت، ماستەرکارد و سیستمەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
-تۆمارکردنی ناوی حاجیان بۆ وەرزی حەجی داهاتوو، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێ بکات.
ئەم پڕۆژەیە کە هاوشێوەی سیستمە پێشکەوتووەکانی وڵاتانی وەک سەنگاپوورە، ئیمارات، سوید و فینلەندایە، وەک بناغەیەک بۆ حکومەتی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دادەنرێت و پێویستی بە دەرکردنی چەند یاسایەکیش هەیە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی هەندێک لە خزمەتگوزارییەکان شێوەی یاسایی وەربگرن.
هەنگاوەکانی داهاتوو: لە داهاتوودا "KRD Pass" تەنها بۆ فەرمانبەران نابێت، بەڵکو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە خانەنشینان و بازرگانانەوە تا کاسبکاران و قوتابیان و ژنانی ماڵەوە، دەتوانن سوودی لێوەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردەی عێراق دەرفەتێکی مێژوویی لەدەستدا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی 2026