
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست ئاڤا کەوتووە، وەزارەتی دارایی عێراق، بە واژۆی تەیف سامی ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی 10 فەرمانبەر بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران داوە، ئەمەش لە کاتێکدا گواستنەی ڕاژە لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە قەدەغە و نایاساییە. ئاڤا زانیویەتی جگە لەو فەرمانبەرانە، 500 ئەندامی دیکەی حەشدی شەعبی گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەڵگەنامەکە کە کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە، نووسراوەکە لە فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کراوە، وەزارەتەکە ڕەزامەندیی خۆی نیشانداوە لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی 10 فەرمانبەر لە چەند وەزارەتێکی جیاوازەوە بۆ سەر میلاکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە پێچەوانەی ماددەی (12)ـی بڕگەی چوارەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵییە بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025). یاساکە بە ڕوونی گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران) و لەنێوان وەزارەتەکان قەدەغە کردووە، بەتایبەت ئەگەر ببێتە هۆی زیادبوونی مووچە و دەرماڵەکانیان.
زانیاریی زیاتر: ئەم بەڵگەنامەیە لە فەرمانگەیەکەوە دەرچووە کە تەیف سامی، وەزیری دارایی، بۆ ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری گشتیی بووە. هیچ بڕیارێک لە وەزارەتی دارایی بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداریی ئەو تێناپەڕێت، ئەمەش پرسیاری جددی لەسەر دووفاقی لە جێبەجێکردنی یاساکاندا دروست دەکات.
لەلایەکی دیکە: بەرپرسێکی باڵای عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەر ئەو 10 فەرمانبەرە نین کە گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کراوە، نزیکەی 500 ئەندامی دیکەی دەستەی حەشدی شەعبی ڕاژەیان بۆ شوێنی دیکە گواستنراوەتەوە.
هاوکات: لە کاتێکدا هەزاران فەرمانبەر لە عێراقدا ئاواتەخوازن ڕاژەیان بۆ یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە بگوازرێتەوە بەهۆی بەرزیی مووچەکانیانەوە، بەڵام بەهۆی یاساوە ڕێگرییان لێدەکرێت، کەچی بە پێچەوانەوە، ڕێگە بۆ 10 فەرمانبەری دیاریکراو (کە لە نێویاندا یاریدەدەری پزیشکی و دەرمانساز و تەکنیکار هەیە) خۆش کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات





