ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای کەمبۆدیا
ئاڤا نیوز
ناکۆکییەکانی تایلەند و کەمبۆدیا دوای ئاگربەستیش کۆتاییان نەهاتووە و تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 28-7-2025، دوای پێنج ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو وڵاتی تایلەند و کەمبۆدیا، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بە نێوەندگیری مالیزیا هەردوو وڵات لەسەر ئاگربەستێکی بێ مەرج ڕێککەوتن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تایلەند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەربازانی کەمبۆدیا شەوی ڕابردوو هێرشێکیان بۆ سەر خاکەکەیان ئەنجامداوە و پێکدادان ڕوویداوە، بەڵام تایلەند دۆخەکەی کۆنترۆڵ کردووە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرایە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاماژەیەکیشە بۆ نەبوونی نیازپاکی لە فەراهەمکردنی ئاشتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکییەکانی هەردوو وڵات لەسەر ئەوە بوو، تایلەند کەمبۆدیای بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە ناوچە جێناکۆکەکانی سەر سنووردا مینی چاندووە و لە ماوەی پێنج ڕۆژی شەڕی هەردوو وڵات دا 200 هەزار کەس ئاوارەبوون و نزیکەی 35 کەس لە پێکدادانەکان کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






