هۆشدارییەک لە هەژماری من بۆ مووچەخۆران: تەنیا لە ATMـەکان مووچەکانتان ڕابکێشن
- کوردستان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەژماری مووچە وەردەگرن
ئاڤا نیوز
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤا هۆشداری بە مووچەخۆران دەدات، کە دەبێت وریا بن لە نامەی هەندێک گرووپ کە بۆ مۆبایلەکانیان دەینێرن و بەبیانووی ڕاکێشانی پارە مووچەکانتان دەدزن.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری قەزای ئامێدی مامۆستایەک کە 33 ساڵە لە پیشەکەی بەردەوامە، لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام لە ماسنجەر و واتسئاپ نامەی بۆ هاتووە، نامەكان بە زمانی عەرەبی بوون پێیان گوتووە: "بوویتە خاوەنی پێنج ملیۆن دینار هەندێک پارە بنێرە با پارەکەت بۆ ڕەوانە بکەین"، تاوەکو لە دوایین جار پێیان وتووە نامەیەكت لە واتسئاپ بۆ هاتووە، ئەو نامەیەمان بۆ بنێرە، دیارە كۆدێك لەو نامەیەدا بووە و كاتێك نامەكەی ناردووە، ئیتر حسابەكەی سفر بووە.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت، "پێمانناخۆشە کە هاونیشتمانیان تووشی ئەم کێشەیە دەبنەوە، بەڵام پێشتر و ئێستاش هۆشداری دەدەین و دووپاتی دەکەنەوە کە دەبێت تەنیا لە ئەی تی ئێمی هەژماری من پاڕەی خۆیان ڕابکێشن بۆ ئەوەی تووشی ئەم گرفتانە نەبن."
لەلایەکی دیکەوە: هەیفا جەلال ئەو مامۆستایەیە کە پارەکەی لێ دزراوە، دەڵێت، دەبێت حكومەتی عێراق و بانكی ئەهلی عێراقی ئەم باندە ئاشكرا بكەن و دەستەبەسەریان بكەن كە لەم دۆخە ناخۆشە دا مووچەكەیان دزیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 چرکە لەمەوپێش
بە سپۆنسەری سەرەکی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سووریا و ئیسرائیل لە باکۆی ئازەربایجان کۆ دەبنەوە
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی پێنجوێن هەزاران دۆنم پوش و پاوانی سوتاندووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 37 چرکە لەمەوپێش
بە سپۆنسەری سەرەکی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سووریا و ئیسرائیل لە باکۆی ئازەربایجان کۆ دەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت