
نموونەیەک لە ڕوودانی تسۆنامی کە لە یابان ڕوویدا: وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی ڕووسیا هۆشداریی ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت. لە ژاپۆنیش داوا لە دوو ملیۆن کەس کراوە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 30ـ- 7- 2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی رووسیای گرتەوە و شەپۆلەکانی تسۆنامی لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتنە ئەمریکا، ژاپۆن، تایوان، چین، فلیپین، ئەندەنوسیا، نیوزلاندا، مەکسیک و ئیکوادۆر. ئێستاش هۆشداری لە بارەی ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرێک لە وڵاتان بەهۆی مەترسی ڕوودانی تسۆنامی باری لەناکاویان ڕاگەیاندووە و لە ژاپۆن داوا لە نزیکەی دوو ملیۆن کەس کراوە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.
زانیاریی زیاتر: تسۆنامی چییە؟
-تسۆنامی بریتییە لە زەبرێکی بەهێزی ئاو کە بەناو زەریا و دەریادا بڵاو دەبێتەوە و زۆرجار بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قوڵایی زەریاوە ڕوودەدات.
-بوومەلەرزە گەورەکان هۆکاری سەرەکیی تسۆنامین، بەڵام دەکرێت دیاردەکە بەهۆی ڕووداوی دیکەی جوگرافیی کارەساتبارەوە دروست ببێت، وەک تەقینەوەی گڕکان و داڕمانی زەوی.
-وشەی تسۆنامی لە بنەڕەتدا (سوونامی)ـیە و لە دوو وشەی ژاپۆنی پێکاتووە کە بە واتای (بەندەر) و (شەپۆل) دێت.
لەلایەکی دیکە: یەکێک لە بەهێزترین تسۆنامییەکانی مێژوو لە ساڵی 2004 لە زەریای هیندی ڕووی دا ئەویش بەهۆی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 9.1 پلە کە لە کەناراوەکانی دوورگەی سوماترای ئیندۆنیزیا ڕووی دا و لە ئەوکاتدا، دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئەو وزەیەی لێی دەرچوو، بەرامبەر بوو بە 23 هەزار بۆمبی ئەتۆمیی کە لە هێرۆشیمادا تەقینەوە و نزیکەی 220 هەزار کەس لە ئەنجامی ئەو تسۆنامییە لە 11 وڵات گیانیان لەدەست دا، کە ژمارەیەکی زۆریان هەزاران کیلۆمەتر لە چەقی بوومەلەرزەکەوە دوور بوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






