
شەقامێكی قەرەباڵغی بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند، ڕاگرتنی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەنێوان پارێزگاکانی عێراق بەمەبەستی ئامادەكارییە بۆ سەرژمێریی گشتی دانیشتووان.
لێدوانی فهرمی: عەبدولزەهرا هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوەی باری شارستانی بەمەبەستی ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دراوە.
بۆچی گرنگە: ئێستا بوودجهی ههرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی 12.67% لە کۆی گشتیی عێراق بودجهی بۆ دیاریكراوه، پێشبینی دهكرێت دوای سهرژمێریهكه بڕی بودجهی ههرێمی كوردستان بۆ 14% بهرزبێتهوه.
لهلایهكی دیكەوە: ڕاگرتنی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق، لە 1-4 2024ەوە دەستپێدەکات، بهمهبهستی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان.
ئهوهی پێویست بیزانیت: لە ساڵی 2009ـوە، حکومەتی عێراق بەنیازە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بکات، بڕیاروایه ئەمساڵ لە 24-11-2024 سەرژمێريی گشتی دانیشتوان لەعێراق وهەرێمی کوردستان دەستپێبکات، تاوەکو 15ـ 12ـ2024 بەردەوام بێت.
ژمارهكان وادهڵێن: بەپێی خەمڵاندنی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، هەرێمی کوردستان 14%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتەکە، گەیشتووەتە زیاتر له 43 ملیۆن و 324 كهس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەلمۆنیتەر: ساڤایا لە پۆستەکەی ماوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مووچەی 19 هەزار ئافرەت دەبڕێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک تیرۆریست لەسنووری خورماتوو کوژران





