چەند کەسایەتییەکی دیاری ئیسرائیل داوای سەپاندنی سزای تووند بەسەر وڵاتەکەیان دەکەن
- هەواڵ
- 30 تەممووز

دیمەنی منداڵانی غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆراک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دەیان کەسایەتی دیاری ئیسرائیل لە نامەیەکدا، حکومەتی تەلئەبیب بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر بە خەڵکی کەرتی غەززە تۆمەتبار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: 31 کەسایەتی دیاری ئیسرائیل کە کەسانی بەناوبانگی هونەری و ئەکادیمی و سیاسییان تێدایە، لە نامەیەکدا کە ڕۆژنامەی 'گاردیان' بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سزای تووند بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت تاوەکو کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت و ئاگربەستێکی هەمیشەیی جێبەجێ بکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناو کەسایەتییەکاندا هەریەکە لە، یۆڤال ئەبراهام، وەرگری خەڵاتی ئەکادیمی، مایکڵ بێن یائیر، داواکاری گشتیی پێشووی ئیسرائیل، ئەڤراهام بێرگ، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئیسرائیل و چەندان کەسایەتی دیکەی هونەری ئەو ولاتە هەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسایەتییانە ڕایانگەیاند: ''پێویستە هەموو کەسێک هەست بەو برسێتییە ترسناکە بکات کە هەزاران هاووڵاتی سڤیل بە دەستییەوە دەناڵێنن، هیچ پاساوێکیش بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان نییە و با نەهێڵین خۆشەویستیمان بۆ ئیسرائیل لە ئاست هاواری منداڵە برسی و تینووەکان، دڵ رەق بێویژدانمان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






