سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە سوودانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو ڕێککەوتنە پاشگەز بووەتەوە کە مانگی ڕابردوو لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێی وایە ڕێککەوتنەکە تەنیا بۆ یەک مانگ بووە. ئەمەش چارەنووسی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی خستووەتە دۆخێکی نادیار و دانوستانەکانی گەڕاندووەتەوە خاڵی سەرەتا.
ئاڤا زانیویەتی هۆکاری سەرەکیی ئەم هەڵوێستەی سوودانی سیاسییە و پەیوەندیی بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقەوە هەیە کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە لەلایەن بەغداوە تاکلایەنە گرفت بۆ ئەو لێکتێگەیشتنە دروست بوو، بەهۆیەوە ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو کێشەی تێدەکەوێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، سوودانی لای بەرپرسێکی کورد لە بەغدا و لە هەندێک کۆبوونەوەدا وتوویەتی: "وا بەرەو هەڵبژاردن دەچین، بەدەست حکومەتی هەرێمەوە کارتم دەسووتێت." ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو باوەڕەی لە شەقامی عێراقیدا هەیە کە هەر بەرپرسێک هەڵوێستی تووند بێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان، دەنگی زیاتر بەدەست دەهێنێت. سوودانی کە خۆی لیستی بۆ هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندووە و کاندیدە، نیگەرانە لەوەی نزیکبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان ببێتە هۆی کەمبوونەوەی دەنگەکانی.
ئەو ڕەشنووسەی هەرێمی کوردستان واژۆی کردووە لەسەری نووسراوە بۆ دوو مانگ، پێنج و شەش، بەڵام ئەو ڕەشنووسەی سوودانی واژۆی کردووە، دەستکاریان کردووە و نووسیویانە تەنیا بۆ مانگی پێنج.
دوای ناردنی مووچەی مانگی پێنج چەند لیژنەیەک پێکهێنران و بڕیار بوو لەماوەی دوو هەفتە لیژنە بێن و پرسەکان یەکلابکەنەوە و مووچەکانی مانگەکانی تریش بنێردرێن، بەڵام نە لیژنە هات و نە مووچە هات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش، دەبێت سەرلەنوێ حکومەتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەست بە گفتوگۆ و دروستکردنی گوشاری سیاسی بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکە دووپات کردووەتەوە و پەیامی فەرمیی بۆ بەغدا ناردووە کە ئامادەیە بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی پێشوو، بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بکات.
سەبارەت بە پرسی نەوت، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان باسکراوە، دوای هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان، توانای بەرهەمهێنان بۆ ڕۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوت بەرزبووەتەوە. بەپێی ڕێککەوتنەکە، 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت و حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشان داوە کە 70 هەزار بەرمیلەکەی دیکە ڕۆژانە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.
هاوکات، هەوڵەکانی وەزارەتەکانی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەردەوامە بۆ گەیاندنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە ئاستی جاران، لەو کاتەدا ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت.
زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی ئەم هەڵوێستە نوێیەی سوودانی، دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە "چوارگۆشەی یەکەم" و پێویستی بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دروستکردنی گوشاری سیاسی هەیە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم دۆخە نوێیە ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە و هەندێک لایەن پێیان وایە ئەگەر حکومەتی عێراق تا کاتی هەڵبژاردنەکان بەردەوام بێت لەسەر بەکارهێنانی مووچەی خەڵکی کوردستان وەک کارتێکی سیاسی، ئەوا بەشداریکردنی هەر حیزبێکی کوردی لەو هەڵبژاردنەدا "عەیبەیەکی گەورە" دەبێت، چونکە مووچەخۆران باجی ململانێیەکی سیاسی دەدەن کە تێیدا بەشدارن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت