
دیمەنی جانتای نووشتە و جادووەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆر لە سحر و جادوو و نووشتە و جۆرەکانی تر لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بە هاوکاری ئەوقافی هەولێر لە بازگەکانی هەولێر دەستی بەسەردادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ گەیشتن بە مەرامەکانیان پەنا دەبەنەبەر نووشتە و جادوو و سحر، ئەمەش پێچەوانەی ئایین و یاسایە، هەر کەسێک ئەم کارە بکات سزای یاسایی دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە تووندترین شێوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە کە بە ناوی مەلا و شێخ و جادووگەر، نووشتە و جادوو دەکەن، ئەو کارە کاریگەرییەکی زۆری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەبووە، زیاتر لە 300 نووشتە و جادوو و سحر و جۆرەکانی دیکەی فێڵکردنمان دەستبەسەرداگرتووە، لەلایەن کەسانی شارەزا لەناو دەبرێن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەڵێت، نزیکەی 21 کەس لە هەولێر لێکۆلینەوەیان لەگەڵ کراوە، کە بەشێکیان کوردن و بەشێکیان عەرەبن لە شاری هەولێر نیشتەجێن، ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حكومهتی ههرێمی كوردستان ژمارە (1) ساڵی 2023، ئەم کارانە دەچنە خانەی فێڵکردن سزای یاساییان لەسەرە، وەک، بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئایینی و ھاوشێوەکانی؛ نووشتە، جادوو و دەرکردنی جنۆکە؛ فرۆشتنی گیادەرمان، خۆراک، خواردنەوە، گوڵاو، ھەنگوین، ڕەشکە و شتی دیكهی بەناوی چارەی پزیشکی ئایینی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات






