
دیمەنی خەڵکی غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی خۆراک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، حەوت کەسی دیکە لەو کەرتە بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە دیمەنی برسێتی و ئازارەکانی خەڵکی غەززە میدیا جیهانییەکانی تەنیوە، سەرەڕای ئەوەی لەم چەند ڕۆژە دەروازەی ڕەفەح کرایەوە و بە سەدان بارهەڵگری هاوکاری خۆراک بۆ غەززە نێردراون، بەڵام هێشتا منداڵانی غەززە بەهۆی برسێتییەوە دەمرن و بە سەختی دەستییان بە خۆراک دەگات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، حەوت کەسی دیکە بەھۆی برسییەتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 تا ئێستا بەھۆی برسییەتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 154 کەس کە 89ـیان منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






