ئەو شەش گەنجە کوردەی لە لیبیا دەستگیرکرابوون دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 31 تەممووز
ئاڤا نیوز
بە هەوڵی ئاڤا میدیا ئەو شەش کوردەی لە لیبیا دەستگیرکراون، شوێنی دەستگیرکردنیان دەستنیشان دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا بە ڕێگای نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەو وڵاتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدانیش دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج گەنجی خەڵکی چوارقوڕنە و گەنجێکی دۆڵی شاورێ لە سنووری قەزای ڕانیە، ڕۆژی دووشەممە 8-7-2025 لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەممانی ئوردن بەڕێکەوتوون، لەوێشەوە چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، ڕۆژی دووشەممە 21-7-2025، ویستویانە لە بەنغازییەوە بڕۆنە تەرابلووس، بەڵام هەر لە بەنغازی دەستگیر کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا ناوی سیانی، پاسپۆرت و وێنە، تەنانەت ئەو ژمارەیەی لە بەندیخانەکەوە تەلەفۆنیان بۆ کوردستان کردبوو، گەیاندە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دواتر ڕاستەوخۆ هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەیان دەستی پێ کرد.
لێدوانی فەرمی: سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری پێشکەوتووی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: شوێنی ئەو شەش گەنجەمان دۆزیوەتەوە و ڕێکارەکانی تایبەت بە گەڕانەوەیان ئەنجام دراوە، لە ڕۆژانی داهاتوو دەگەڕێندرێنەوە نێو کەسوکارییان لە هەرێمی کوردستان.
سەلیم پاشا دەشڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی گەنجەکان بەردەوامە، هەروەها سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەین کە ناو و زانیاریی تەواوی لەبارەی ئەو شەش گەنجە گەیاندە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 خولەک لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
36 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






