ئاڤا زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تیکتۆکچی لە هەولێر ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 31 تەممووز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، هەردوو تیکتۆکچی (کەیفی زراری) و (ڕێباز مار کاول) لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراون. دەشڵێت، هەڵمەتی دەستگیرکردنی تیکتۆکچییەکان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە، هەڵمەتێک بۆ ئاگادارکردنەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستیپێکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەوڵی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و خێزانەکان دەدەن.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم ئەردەڵان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاری نایاسایی بکات و ببێتە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی، ئێمە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر و بە فەرمانی دادوەر دەستگیری دەکەین.
موقەدەم ئەردەڵان جەخت دەکاتەوە، کە زۆرینەی ئەو تیکتۆکچییانەی لە سنووری هەولێر چالاکن، ئاگادارکردنەوەیان پێدراوە و بەڵێننامەشیان پێ پڕکراوەتەوە کە ئەگەر کاری نایاسایی بکەن، دەستگیر دەکرێن.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی گوتەبێژەکەی ئاسایش، "ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکن و کاری باشیان کردووە، بە هەمان شێوە بانگمان کردوون و دەستخۆشیمان لێکردوون، پێمان وتوون کە دەتوانن لەسەر کاری خۆیان بەردەوامبن".
هاوکات: لەبارەی هەردوو تیکتۆکچی "کەیفی زراری" و "ڕێباز مار کاول" کە دوو تیکتۆکچی سنووری هەولێرن، موقەدەم ئەردەڵان دەڵێت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراون.
موقەدەم ئەردەڵان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دڵنیایی دەدات کە "هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە یاسا لادەدەن، بەردەوام دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 خولەک لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
35 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






