بەهۆی یاساكانی سەردەمی بەعس، زەویی جووتیارانی كورد خراوەتە سەر وەزارەتی دارایی و كشتوكاڵ
- هەواڵ
- 31 تەممووز

دوو جووتیاری کورد لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان وەستاون
ئاڤا نیوز
سەرەڕای دەرچوونی چەندین ڕێنمایی و بڕیاری پەیوەست بە پۆلێنكردن و ڕێكخستنی زەوییەكانی دەوڵەت و زەویوزاری كشتوكاڵی لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كەچی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچانە تا ئێستاش كار بە یاسایێكی هەمواركراو دەكەن كە لە ساڵی 1976 لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دەرچووە.
وێنە گەورەكە: یاسای یەكخستنی پۆلێنی زەوییەكانی دەوڵەت ژمارە 53ـی ساڵی 1976، چەندین هەمواری بەسەردا هاتووە لە دیارترینیان هەموارەكانی ژمارە (137، 141، 145، 153) لە ساڵەكانی 1977، 1976ـەوە تاوەكو هەموارەكانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پێشوو، كەچی لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و خاوەن زەویوزاری كشتوكاڵییەكان لە دامودەزگا كشتوكاڵییەكان، هەمان یاسا كۆنەكە جێبەجێ دەكرێت و هەموارەكانی لەبەرچاو نەگیرێن، ئەوە لەكاتێكدا بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە كە ئاماژە بەوە دەكات، كار بە هەموو بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵوەشاوەی شۆڕش ژمارە 949ـی ساڵی 1977 ڕابگیرێت پەیوەست بە پرسی زەویوزاری ناوچە كوردستانییەكان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی دەزگای داواكاریی گشتیی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو پێشێلكارییە یاساییە هاتووەتە دەنگ و داوای لە سەرجەم دامودەزگا كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات، لەكاتی ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان كار بە هەموارەكانی یاساكە بكەن نەك خودی یاساكە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ژمارەیەكی زۆری جووتیارانی پارێزگای كەركووك، بەهۆی دوو بڕیاری پاڵپشت بە یاساكەی سەردەمی بەعسی ڕووخاو، زەوییە كشتوكاڵییەكانیان خراوەتە سەر هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی دارایی و بەناوی ئەو دوو وەزارەتەوە تۆماركراون، سەرەڕای تۆماركردنی سكاڵاش لە دادگای باڵای فیدڕاڵی، كەچی دادگا سكاڵاكەی ڕەتكردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 خولەک لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
35 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






