
کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، وێنە: سۆشیاڵ میدیای ڕووناکی
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكیی، كارەبای 24 كاتژمێری گەیێندراوەتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی كە دەكاتە نزیكەی 40%ـی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەکە: ئێستا زۆرینەی هاووڵاتییانی سەنتەری شارەكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی، دەستیان دەگات بە كارەبای 24ـی كاتژمێری، هەنگاوی داهاتوو پرۆژەكە دەگاتە شار و شارۆچكە و ناوچە جیاجیاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: بەپێی دوایین ئامار كە دەست ئاڤا میدیا كەوتووە؛ لە هەولێر، ملیۆنێك و 458 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوونە لە سلێمانی، سەرووی 976 هەزار هاووڵاتی و لە دهۆك 288 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوونە، كۆی گشتی سوودمەندبووان دوو ملیۆن و 722 هەزار و 500 كەسە، هاوكات 716 هەزار هاوبەش ئێستا كارەبای پرۆژەی ڕووناكی بەكاردەهێنن.
هەر بەهۆی پرۆژەی ڕووناكی دوو هەزار و 517 موەلیدە كوژاونەتەوە كە هاوتای گازی ژەهراویی 436 هەزار ئۆتۆمبێلە.
باکگراوند: مانگی شترینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەی ڕووناكیی 24 كاتژمێری ڕاگەیاند، تا كۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەكە سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 خولەک لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
37 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






