
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەپی KRD Pass. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژدا كە ئەپی "KRD Pass" بۆ هاووڵاتیان بەشێوەی تاقیكاری بەردەست خراوە، زیاتر لە 45 هەزار كەس دایبەزاندووە و ژمارەكەش بە زیاتر لە هەزار كەس لە هەر كاتژمێرێكدا گەشە دەكات.
وێنە گەورەكە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گەورەی بەناوی "KRD Pass" دامەزراندووە، كە ئەپڵیکەیشنێکی زیرەک لەخۆدەگرێت و وەک جزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات؛ بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ڕۆتیناتی فەرمانگەکان و هەڵگرتنی جزدانێكی قورس و پڕ لە كاغەز و بەڵگەنامە، بەجێگەی ئەوە؛ دانانی سەرجەم خزمەتگوزارییە حکومییەکان بەشێوەی ئۆنڵاین.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەپی "KRD Pass" زیاتر لە 45 هەزار كەس دایبەزاندووە و بەكاریدەهێنن، ژمارەكەش بە سەرووی هەزار كەس لە هەر كاتژمێرێكدا، زیاد دەكات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری ئاماژە بەوەشدەكات، تا مانگێكی دیكە، زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆر سوود لە خزمەتگوزاریەکانی ئەم بەرنامەیە وەردەگرن، بەڵام ئەمە تەنیا سەرەتایە و كەمتر لە سەدا یەكی ئامانجەكانمانە.
بۆچی گرنگە: ئەم ئەپە، خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە ناو مۆبایلەکانی هاووڵاتیان و ژێر کۆنترۆڵی پەنجەکانیان، بەجۆرێك، هاووڵاتی دەتوانێت هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانیان وەک (كارتی نیشتمانی، ناسنامەی باری شارستانی (نفووس)، ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی زانیاری، گرێبەستی هاوسەرگیری و وێنەی فەرمی) سکان بکەن و لەناو ئەپەکەدا بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵیبگرن. بەمجۆرە هاونیشتمانییان پێویستیان بە هەڵگرتنی جزدانێکی قورس و پڕ لە کاغەز و بەڵگەنامە نابێت، بەڵکو تەنیا بە یەک کلیک لەسەر مۆبایلەکەیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا پێویست بوو، بەڵگەنامەکانیان بەکاربهێنن، تەنانەت لە بازگەکانیش وەک بەڵگەنامەی فەرمی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی "KRD Pass"، توانای پێشکەشکردنی داواکاری و ڕاییکردنی مامەڵەکانە بە شێوەی ئۆنلاین. "بۆ نموونە، ئەگەر بتەوێت کارتی زانیاریت لە شاری کۆیەوە بگوازیتەوە بۆ هەولێر، پێویست ناکات بەم گەرمایە سەردانی فەرمانگەکان بکەیت. لە ماڵەکەی خۆتەوە لە ڕێگەی ئەپەکەوە داواکارییەک پێشکەش دەکەیت، فۆرمی پێویست پڕ دەکەیتەوە و بەڵگەنامەکان کە پێشتر سکانت کردوون، هاوپێچی دەکەیت."
دوای ئەوە، هاووڵاتی دەتوانێت چاودێریی قۆناغەکانی مامەڵەکەی بکات لە ڕێگەی بازنەیەکەوە لەناو ئەپەکەدا کە وردە وردە ڕەنگەکەی لە سوورەوە دەگۆڕێت بۆ سەوز، کە نیشانەی تەواوبوونی مامەڵەکەیە. بەم شێوەیە، لە ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژدا مامەڵەکە تەواو دەبێت و هاووڵاتی تەنیا بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نوێ سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیدار دەکات لە هەولێر.
لینکی دابەزاندنی ئەپەکە
بۆ ئایفۆن
بۆ ئەندرۆید
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەدرا بە ترەمپ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت