ئێران سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ میوانداریی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن
- هەواڵ
- 1 ئاب
دیمەنی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
كونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان ئامادەكاری پێویستی كردووە بۆ لەخۆگرتنی زیارەتكارانی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن، سوپاس و پێزانینی وڵاتەكەی بە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی زیارەتكاران.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەبۆنەی چلەی "شەهیدکردنی" ئیمام حوسێن ملیۆنان زیارەتکاری عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا و مەزارگەی ئیمامی عەلی لە شاری نەجەف دەکەن، چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن دەکەوێتە ڕۆژی 20ـی سەفەری 1447ـی کۆچی، کە بۆ ئەمساڵ بەپێی هەندێک لێکدانەوەی فەلەکی هاوتای ڕۆژی 12 یان 13ـی ئاب دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە نزیكەی 150 هەزار كەس لە ڕێگەی مەرزی تەمەرچین و باشماخەوە دێنە هەرێمی كوردستان لەوێشەوە بەرەو كەربەلا و نەجەف گەشت دەكەن، بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمەكانی عاشوورا و چلەی ئیمام حوسێن.
لێدوانی فەرمی: فەرامەرز ئەسەدی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی توانای خۆیەوە هاوكاری ئێمە و هێزە سنوورییەكانی كردووە و سەرجەم پێداویستییەكانی زیارەتكارانی دابینكردووە، هەر لە گەیشتنیان لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە تا دەگەنە شارەكانی هەرێمی كوردستان و پاشانیش بەوپەڕی ڕێز و خزمەتەوە بەرەو شارەكانی كەربەلا و نەجەف بەڕێیان دەكەن و، ئەو هەڵوێستەی كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان، جێگەی سوپاس و پێزانینە.
زانیاریی زیاتر: ئەسەدی ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی چوار ساڵە هەرێمی كوردستان بە تەواوی هاوكاریمان دەكات بۆ پێشوازی لە زیارەتكارانمان هەر لەو ماوەیەشدا بەوپەڕی توانا بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم پێداویستییەكانی بۆ زیارەتكاران دابین كردووە لە خێوەتگە و شوێنی حەوانەوەی فراوان تا دەگاتە خواردن، خواردنەوە و پێداویستی پزیشكی، ئەم هاوكارییە جگە لەوەی قەرەباڵغی لە دەروازە سنوورییەكان كەم دەكاتەوە، ئەزموونێكی سەركەوتووە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 خولەک لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
33 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






