
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی چلەی هاوینی ئێزدییەكان، پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ماف و داوا ڕەواكانی پێكهاتەی ئێزدی دووپات کردەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئێزدییەكان ساڵانە ژمارەیەك بۆنە و یادی جۆراوجۆریان هەیە و لە بۆنەكاندا؛ ڕێوڕەسم و پەرستشی تایبەت بە خۆیان دەگێڕن، جەژنی چلەی هاوینیش جەژنێكی تایبەت بە ئێزدییەكانە كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا ئێزدییەكان بەڕۆژوو دەبن. مێژوونووسان بۆچوونیان وایە، ئەو هۆكارەی وای كردووە بیروباوەڕی ئێزدی بە درێژایی مێژوو بەردەوام بێت، بەردەوامی ئەو ڕێوڕەسمانە كە بە درێژایی ساڵ ئەنجامی دەدەن.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەیران مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییان لە کوردستان و جیهان کرد و تێیدا پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ماف و داوا ڕەواکانیان دووپات کردەوە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
"جەژنی چلەی هاوین لە تەواوی خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان و بەڕێزان میری ئێزدییان و بابە شێخ و ئەنجوومەنی ڕۆحانی پیرۆز دەکەم. هیوادارم بە خێر و خۆشی ڕۆژانی جەژن بەسەر بەرن. هیوای داهاتوویەکی باشتر بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان دەخوازم و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماف و داوا ڕەواکانیان دووپات دەکەینەوە. هەمیشە لە خۆشیدا بن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: سبەی باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 خولەک لەمەوپێش

وەرزی پەیدابوونەوەی گیا بەهارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت نرخ هەرزان بێت
35 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارماندانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەگەڕێنەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات






