
دوو چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس وەڵامی تۆمەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە دەداتەوە و دەڵێت، "دۆناڵد ترەمپ هەرگیز لە دووبارەکردنەوەی تۆمەتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە دزینی هاوکارییەکان ماندوو نابێت."
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، 30-7-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بزووتنەوەی حەماسی بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکانی کەرتی غەززە تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، '' ئێمە پارەیەکی زۆر بە پێداویستی تەندروستی دەدەین، هیوادارین بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە ناوچەکەدا دابەش بکرێت، بەڵام ئەو پێداویستیانەی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە دەنێردرێن لەلایەن حەماسەوە دەدزرێن."
بڵاوکراوەی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا هەرگیز لە دووبارەکردنەوەی تۆمەتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە دزینی هاوکارییەکان ماندوو نابێت، حەماسیش هەرگیز ماندوو نابێت لە ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە.
بزووتنەوەکە دەشڵێت، "ئەو برسێتی و جینۆسایدەی کە لە غەززە ڕوودەدات، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داگیرکاریی ئیسرائیلە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت". هاوکات داوای لە واشنتن کرد گەمارۆ و سیاسەتی برسیکردن ئیدانە بکات و لایەنگری بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزایت: ئیسرائیل ماوەی چەند مانگێکە گەمارۆی دەروازەکانی کەرتی غەززەی داوە بە بیانووی دزینی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن حەماسەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەیان کەس لە کەرتەکە بەهۆی برسیێتییەوە گیان لەدەست بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






