لە فەرمانگەیەکی بەغدا کچێک تەنیا لەبەر ئەوەی ناوی عائیشەیە مامەڵەکەی پەکدەخرێت
- هەواڵ
- 2 ئاب

دیمەنی چەند کارتێکی نیشتمانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە عێراق ژینگەیەکی مەزهەبی سەخت دروستکراوە و ئەوەش هەردەم ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە، لە بەغدا، ئافرەتێک چووەتە فەرمانگەیەک تەنیا لەبەرئەوەی ناوی عائیشە بووە، مامەڵەکەیان پەکخستووە و وتوویانە "ناو بڕابوو ئەوە نەبێت".
بینراو و بیستراو: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی باوکێک بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، لە فەرمانگەی کارتی نیشیمانی مەدینە سەدری بەغدا لەسەر ناوی کچەکەی مامەڵەی نەشیاوی لەگەڵدا کراوە و کارمەندی فەرمانگەکە پێی وتوو "چییە ناو بڕابوو و ناوێکی دیکە نەبوو" لە کچەکەتی بنێیت.
زانیاریی زیاتر: ئەو باوکە لەگەڵ کچەکەی کە خۆشیان شیعە مەزهەبن، ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا لەسەر ناوی کچەکەی، مامەڵەکەیان پەکخستووە و بەشێوەیەکی نەشیاو مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، پاساو و بیانووی سەیر و سەمەرەیان پێگرتووە تا ئەو کاتەی بەشێکی دیکە لە کارمەندەکان لە بابەتەکە ئاگاداربوون و کێشەیان بۆ چارەسەر کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕقی شیعەکان لە عائیشەی خێزانی پێغەمبەر و کچی ئیمامی ئەبوبەکر بۆ ئەو شەڕە دەگەڕێتەوە کە پاش شەهیدکردنی ئیمامی عوسمان، لە ساڵی 36ـی کۆچی لەنێوان سوپای عائیشە و سوپای ئیمامی عەلیدا ڕوویدا، لەو شەڕەدا هەرچەندە سوپای ئیمامی عەلی سەرکەوت، بەڵام هەزاران هاوەڵ و باوەڕدار لە هەردوولا کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






